
کۆترە باریکەی باغەکەی بەر دێ
دەمەو ئێوارێ کۆچ دەکەی بۆ کوێ
وەرە نازەنین یاری وەفادار
مەیلی ئەوساڵت چاکترە لە پار
وەرە نازەنین یاری وەفادار
مەیلی ئەوساڵت خۆشترە لە پار
پرسیم لە چنار سەربەرزی داران
نیشی مار خۆشن یا دووری یاران
فەرمووی نیشی مار یەکجار زەحمەتە
بەڵام دووری یار تا قیامەتە
بڕوا نازەنین یاری وەفادار
مەیلی ئەوساڵت چاکترە لە پار
بڕوا نازەنین یاری وەفادار
مەیلی ئەوساڵت خۆشترە لە پار
کەس بوو بە ناکەس
ناکەس بوو بە کەس
هەرچی کوڕ خاس بوو
ڕۆیی چوو لە دەس
فەلەک ڕاست بڕۆ
مانگی جوانترە و
یاخود مانگی تۆ