فواد نامداری

ئەچمەوە سنە

بە دەنگی: فواد نامداری
شێوەزار: سۆرانی
212
ئەچمەوە سنە باوانم ئاویەرم دیارە
بە قەد ئاویەر گیانەکەم خەم لە دڵم بارە
سنە شارەکەم باوانم سنە وڵاتم
خۆم بەڵاگەردان ئێش و بەڵاتم

هەر وەک تاقە دار باوانم دڵ پەشێوە خۆم
بە وێنەی مەجنوون گیانەکەم شێت و لێوە خۆم
سنە شارەکەم باوانم سنە وڵاتم
خۆم بەڵاگەردان ئێش و بەڵاتم

سنە شارەکەم باوانم بۆ دەنگت نایە
بێ تۆ ڕۆژهەڵات گیانەکەم ڕۆژی هەڵ نایە
سنە شارەکەم باوانم سنە وڵاتم
خۆم بەڵاگەردان ئێش و بەڵاتم