محەمەد ماملێ

بەیتی گوڵێ

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
555
ئای گوڵێ
گوڵە جوانێ
سینگ سەدەفەی مەمک فینجانێ
دایک حدوودەی باب کەحلانێ
گوڵێ گیان گوڵێ
ئەوساڵ حەو ساڵە بەندیم
کەوتووم ئەوە لە بەندیخانێ
کورسینشینم لێ دانیشتوونەوە لە هەیوانێ
گوڵێ گیان
بە چاوان دەکەنەوە ئیشارە
بە زمان دەدەنەوە فەرمانێ
گوڵێ گیان

ئای گوڵێ
جەلاب ڕاوەستاون لە جەلابخانێ
کێردیان دە قایشی هەڵدەسوون بە قەستی سەرلێدانێ
گوڵە گیان گوڵێ

ئای گوڵێ
بۆ خاتری حەزرەتی ڕەسوولەڵڵایە
و سی جزمەی دە قورعانێ
گوڵێ گیان
وەرە بە ناز ڕاببرە
بە ماچێکی سەری کوڵمێت
بەندییان نەجات دە لە بەندیخانێ گوڵێ

ئای گوڵێ
گوڵ دەهاتن لە شاران، لە بازاڕان
دەکەوتن لە حەوشان، لە حەساران بە بەهاران
نازانم گوڵی منی ماڵوێران کوانێ گوڵێ گیان

ئای گوڵێ
بانگێیەکەم وەبەر خوداوەندی میری مەزن
هاواری گەورە و گرانم وەبەر حەزرەتی ڕەسوولەڵڵایە و گوڵێ گیان گوڵێ
ئەی گوڵێ
بانگێکی دیم وەبەر ئەو مەلایانەی کە گەلێک دین قایمن
دەخوێنن دە سی جزمەی دە کەلاموڵڵایە و گوڵێ
ئای گوڵێ
بانگێکی دیم وەبەر ئەو پێغەمبەرانەی کە بە شانیاندا دەباری قەدر و حورمەت و عیزەتە گوڵە گیان گوڵێ

ئای گوڵێ
خاڵێکت لەسەر کوڵمەیە ڕەشە مەکانی موحیببەتە
خولکێ بەر گەردنت حەوزی کەوسەرە ناوەڵڵا جەننەتە و گوڵێ

ئای گوڵێ
ئەو ڕۆژێکی دەتبینم بۆ من خۆشییە
ئەو ڕۆژێکی ناتبینم لە من حەشرە و قیامەتە گوڵێ

ئای گوڵێ
لە گوڵی دە هەڵاڵێ، لە گوڵی وەنەوشێ، لە گوڵی ، لە گوڵی شەنگەبیزایە و گوڵێ
ئای گوڵێ
دەیگوت با بچینە خزمەت بایەکەی شەماڵی
بزانین کێهامان جوانین، بۆنخۆشین لەسەر وێ دنیایێ و گوڵێ
ئای گوڵێ
شەماڵ کابرایەکی گەڕیدەیە
لە هەموو درکانی ئەستاندووەتەوە ماڵوڵڵایە
شەرعمان دەکاتەوە بە شەرعی محەمەدەلموستەفایە و گوڵێ
ئای گوڵێ
ئەوان گوڵان دەچوونە خزمەت بایەکەی شەماڵی
دەیگوت شەماڵ تۆ بی حەزرەتی ڕەسوولەڵڵایە
شەرعمان بکە
ئەگەر شەرعمان بگۆڕی پێناودارمان بی لەسەر بەردەکەی سەخرەتوڵڵایێ و گوڵێ
ئای گوڵێ
ئێمە کێهامان جوانین، بۆنخۆشین لە وێ دنیایێ و گوڵێ؟
ئای گوڵێ
شەماڵ دەڵێ گوڵینە ئەنگۆ گوڵی دە بەهارێن
زۆر جوانن، بۆنخۆشن
ئەمما دوو عەیبوو هەیە
یەکیان ئەوەیە لە نوێژی نیوەڕۆیە
دە کوێستانان
هەڵوو نەدەکردەوە لەبەر شیددەتەکەی دە گەرمایە و گوڵێ
ئای گوڵێ
عەیبێکی دیکەتان ئەوەیە کە سبەینان دەپشکۆن
لە بانگی شێواندا سیس دەبوونەوە سەر دەبنەوە بەر بادی فەنایە و گوڵێ
ئای گوڵێ
ئەنگۆ گەلێک جوانن، بۆنخۆشن
ئەمما شتاق نەبوون و نابنەوە
بە سەری کوڵمەی شیرین لەیلایە و گوڵێ