
دەنگی ئاخ و داخ دڵەی زەخمینم
لەبۆ یارەکەی غوربەتنشینم
بێزارمی کردووە لە کولبەی چۆڵم
غەمی کێوەکان هاتووەتە کۆڵم
نازانم چی بکەم ئەی دارووفرۆش
جەرگ و دەروونم هاتووەتە خرۆش
دەخیلتم ڕۆحم فیدای خاکت بێ
بمدە دەوایێک دەردم ساکن بێ
ئیتر لە دوای من بۆ کێ ئەمێنی
ئادرەس مەزارم لە کێ ئەسێنی
توخوا قەبرکەنان قەلبتان ساغ بێت
با قەبرەکەی من تاق و نیمتاق بێت
کێلی قەبرەکەم با تۆزێک لار بێت
باڵای نێونەمام لێمۆ دیار بێت
چۆن دڵت هێنا بشکێنی دڵم
مەگەر نەتزانی کە من ماتڵم
چۆن دڵت هێنا ئەسرین کەی چاوم
مەگەر نەموت پێت بێ تۆ نەماوم
کزەی دڵەکەم بەرد ئەکا بە ئاو
دڵڕەقە زەمان بۆ منی داماو