لەبەر دەرکییان دارە هەنجیرە یان هەنارە
با لەسەر باڵای لێوئاڵێ من بدەن لە سێدارە
شەرتە تاکوو نەمکوژن دەس هەڵناگرم لەو یارە
وا مەکە وا مەکە وا مەکە دایکم دیارە و ئابڕووم چوو
لەستۆی لێوئاڵی دەپسێنم کارەبا و مووروو و زەردوو
ئاوری لە من بەرداوە کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو
عەنتیکە و زێدەجوانە بە ملوێنێک هەرزانە
دە وەرە دە وەرە تێکەڵ بین کەوی خاڵ دانە دانە
چونکێ فەسڵی بەهارە وەختیەتی لە کوێستانە
وا مەکە وا مەکە وا مەکە دایکم دیارە و ئابڕووم چوو
لەستۆی لێوئاڵی دەپسێنم کارەبا و مووروو و زەردوو
ئاوری لە من بەرداوە کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو
کەی دانیشین دووبەدوو کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو
سینگت بەفری ئاڵمەڵوو مەمکت خڕ کرد وەک هوڵوو
سینگت کارخانەی قەندە لەسەر چۆمی جەغەتوو
وا مەکە وا مەکە وا مەکە دایکم دیارە و ئابڕووم چوو
لەستۆی لێوئاڵی دەپسێنم کارەبا و مووروو و زەردوو
ئاوری لە من بەرداوە کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو
وا مەکە وا مەکە وا مەکە دایکم دیارە و لێم دەدا
لەسەر تۆ لە دەستم دەرچوو سابڵاغ و شنۆ و نەغەدە
چەندی لێ جوانە دێ و دەچێ گێلگێلە لەگەڵ شەدە
وا مەکە وا مەکە وا مەکە دایکم دیارە و ئابڕووم چوو
لەستۆی لێوئاڵی دەپسێنم کارەبا و مووروو و زەردوو
ئاوری لە من بەرداوە کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو
چۆنە چی بڵێم وایە ئەو دڵەم بۆی هەڵوەدایە
بەوەی بادیهەوایە زولفی هەودا هەودایە
وەی بە ڕۆژ قەولم دەداتێ شەوێ لە ژوانم نایە