حەسەن زیرەک

وەرە وەرە بەر پەنجەرە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
125
بە کراسی چیتی واوە قەدی دەڵێی شمشاڵە
عرووسم جووم ئەرمەنیم دینم بۆ تۆ بەتاڵە
وەرە وەرە بەر پەنجەرە گێلگێلەلارێ
جا کچێ منت بەقوربان بێ ئەی مەزەدارێ

کراسی چیتی نەمسەیە ئەو ژنە جیرانی مەیە
بۆخۆی زۆر شۆخ و شەنگە مێردە گولەی دەڵێی سەیە
وەرە وەرە بەر پەنجەرە گێلگێلەلارێ
بە سەرگەردی باڵات بم بۆم وەرە خوارێ

بە کراسی چیتی ڕەشە گەردنی وەکوو وەنەوشە
بە لەنجە بۆم بێتە خوار وەکوو زێڕی بێخەوشە
ئاوری لە من بەرداوە مەزەدار و بۆنخۆشە
وەرە وەرە وەرە وەرە بەر پەنجەرە گێلگێلەلارێ

بە کراس حەریری سوورە قەدی دەڵێی بلوورە
لە گولەی مێردت مەترسە ئەمجار بۆم وەرە ژوورە
وەرە وەرە بەر پەنجەرە گێلگێلەلارێ
دایکێ منت بەقوربان بێ ئەی مەزەدارێ
دایکێ منت بەقوربان بێ بۆم وەرە خوارێ