
خەمی خۆم نییە و خەمی تۆمە
غەمبار بی من ڕەنجەڕۆمە
بە دڵ ئاشق ئازیزم بە خاڵت بووم دیدەکەم
مەڵێن شێتە شێتی تۆمە
بە برۆ فەرمووت بڕۆ بۆیە ئێستا گریان و ڕۆڕۆمە
دەس هەڵناگرم ئازیزم لە باڵاکەت دیدەکەم هەموو عالەم بمکا لۆمە
چ خوێنڕێژە تیغی ئەبرۆت من شەهیدی تیغی برۆمە
دیل و شیدای ئازیزم قامەتی تۆم دیدەکەم قامەتی من بۆیە کۆمە