
لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا
لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا
لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا
ئەمن ئەی نیشتیمان تۆم لەبیرە
ئەمن ئەی نیشتیمان تۆم لەبیرە
ئەزیزم تۆم هەر لەبیرە
بە شەو تاکوو بە سەرما زاڵ دەبێ خەو
بە ڕۆژ تاکوو دووبارە دێتەوە شەو
لە کاتێکدا کە دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتیمان تۆم هەر لەبیرە
ئەزیزم تۆم هەر لەبیرە
زەمانێکی کە دەچمە سەیری گوڵزار
لەگەڵ پۆلی ڕەفیقانی وەفادار
تەنانەت وەختی دەسبازی لەگەڵ یار
ئەمن ئەی نیشتیمان تۆم هەر لەبیرە
ئەزیزم تۆم هەر لەبیرە