بەکر لەگزی

یا وەتەن یا مردنم

بە دەنگی: بەکر لەگزی
شێوەزار: سۆرانی
334
دوژمنی بەدخوو ئەگەر تۆ بمدەیەی زێڕی وڵات
دار و بەرد و خاک و خۆڵم بۆ بکەیتە حاسڵات
بمکەیە سەرداری دونیا تاجیم شاهیم کەی خەڵات
شەرتە تێی هەڵدەم لە تاجت بیگەیێنمە ڕۆژهەڵات
چۆن دەبێ مەحکوومی تۆ بم کەج بکەم بۆت گەردنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم

لاوەکان گەر ڕۆح فیدا کەن بۆ وەتەن هێشتا کەمە
گەر بدا ئاوی حەیاتی دوژمنت ژەهرە غەمە
خۆشە دەردێکی کە دایکی نیشتیمانی مەرهەمە
سینگەکەم قەڵغانی تۆیە ئەی وەتەن پێشمەرگەمە
ژینی من قوربانی تۆ بێ جا بڵیندە گەردنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم

غەم مەخۆ دایکی وەتەن تۆوی مرادت شین ئەکا
لاوی تۆ سەرخۆشە ئەوڕۆ پاکی داوای ژین ئەکا
داخی باڵای سەوزی تۆیە دوژمنت هەر شین ئەکا
تینی زوڵمی کۆنی تۆیە قەلبی من پڕ کین ئەکا
نامەوێ ژێردەستی دوژمن بێتە تەوقی گەردنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم