حەسەن زیرەک

خاڵۆی ڕێبوار (کاکی جووتیار) ٢

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
50
هۆی کاکی جووتیار ئەی وەی ڕێم تولانییە
یاری هاودەردم ئەی وەی موکوریانییە
ئەرێ خاڵۆی ڕێبوار ئەی وەی ڕێگام کوێستانە
دەچم بۆ لای یار ئەی وەی خاوەن بێستانە

وەی کاکی جووتیار ئەی وەی جووتت شەنگۆڵ بێ
تووەکەت ڕازیانە کاکم خەرمانت گوڵ بێ
ئەرێ کاکی ڕێبوار ئەی وەی ڕێم تولانییە
بۆخۆم غەریبم خاڵۆ یارم بۆکانییە

هۆ خاڵۆی جووتیار ئەی وەی ڕێگام یەمەنە
تۆفێک بەسە ئەی وەی جێکەت چیمەنە
ئەرێ خانمی ڕێبوار ئەی وەی ڕێم لە بەر ناچێ
داخی غەریبیم ئەی وەی لە دڵ دەرناچێ

وەی کاکی جووتیار ئەی وەی جێگاکەت بەردە
گایەکت ڕەشە خاڵۆ گایەکت زەردە
ئەویش وەکوو من هاوار ئالوودەی دەردە
مەرد و مەردانە ئەی وەی هەڵکە ئەو هەردە