جەلال سەعید

چاوجوان چاوجوان

بە دەنگی: جەلال سەعید
شێوەزار: سۆرانی
38
کە جێم هێشتی خۆتت ئەکوشت
بە ئاشکرا بە نهێنی هەموو رۆژێ
فرمێسکت ئەڕشت
هەموو ڕۆژێ بە ئاشکرا بە نهێنی
هەموو ڕۆژێ سیروانێک فرمێسکت ئەڕشت
ئەدی ئێستا بۆ ناپرسی
چۆن لە ئاهی دڵ ناترسی
چۆن ساڵێکی خۆشەویستیت خستە لاوە
لە کاتێکدا ئامادە بووم نەک دەفتەرێک
دونیات بۆ بکەم بە هۆنراوە

ئازیز دەزانم دەی دەی زولفت شێواوە
ئازیز دەزانم وەڵڵا زولفت شێواوە
ڕاستم پێ بڵێ ئەژین ماچت کراوە
ڕاستم پێ بڵێ توخودا ماچت کراوە
چاوجوان چاوجوان چاوجوان
جوانیت بەهرەی خوایە
خۆزیا لە دونیا دەی دەی پیری نەبوایە
خۆزگە لە دونیا ئەژین جوان یارم بوایە
خۆزگە لە دونیا دەی دەی پیری نەبوایە
خۆزگە لە دونیا دەی دەی جوان یارم بوایە

ئەگەر مەیلەکەت دەی دەی فەرامۆشم بێ
ئەگەر مەیلەکەت وەڵڵا فەرامۆشم بێ
سپیدەی کفن دەی دەی باڵاپۆشم بێ
سپیدە کفن وەی وەی باڵاپۆشم بێ
چاوجوان چاوجوان چاوجوان
جوانیت بەهرەی خوایە
خۆزیا لە دونیا دەی دەی پیری نەبوایە
خۆزگە لە دونیا وەڵڵا جوان یارم بوایە
خۆزگە لە دونیا دەی دەی پیری نەبوایە
خۆزگە لە دونیا دەی دەی جوان یارم بوایە
چاوجوان چاوجوان چاوجوان

خۆزیا هەر شەو با دەی دەی ڕۆژ نەبێتەوە
یا ڕەب هەر شەو بێ دەی دەی ڕۆژ نەبێتەوە
دەستم لە گەردنی دەی دەی یار نەبێتەوە
دەستم لە گەردنی وەڵڵا یار نەبێتەوە
چاوجوان چاوجوان چاوجوان
جوانیت بەهرەی خوایە
بریا لە دونیا دەی دەی پیری نەبوایە
خۆزگە لە دونیا وەڵڵا جوان یارم بوایە
خۆزگە لە دونیا دەی دەی پیری نەبوایە
خۆزگە لە دونیا وەڵڵا جوان یارم بوایە

ئەگەر مەیلت بێ دەی دەی نێزیک دەبییەوە
ئەگەر مەیلت بێ وەڵڵا نێزیک دەبییەوە
بۆ عاشق هیچ نییە کەژاڵ ئەو دەشت و کێوە
بۆ عاشق هیچ نییە دەی دەی ئەو دەشت و کێوە
چاوجوان چاوجوان چاوجوان
جوانیت بەهرەی خوایە
بریا لە دونیا دەی دەی پیری نەبوایە
خۆزگە لە دونیا دەی دەی جوان یارم بوایە
چاوجوان چاوجوان چاوجوان