
تۆ بە بیرت وەک هەتاوی جەنگی سامناکی دەکەی
بانگەوازی سەربڵندی و عیشق و دڵپاکی دەکەی
مۆمی شەو تاوێک دەسووتێ پاش ئەوە دەتوێتەوە
تۆ هەزاران مۆمی ئینسان فێری ڕووناکی دەکەی
نیشتمانمان ئاگرینە تۆ لە سایەی کڵ دەژی
*؟ و تۆ لە فەرشی گڵ دەژی
ناوی زۆرداران لە زبڵی مێژووا پڕ نەفرەتن
تۆ لە کانگای عەشقی گەل دای هەم لە ناخی دڵ دەژی
تۆ بە بیرت وەک هەتاوی جەنگی سامناکی دەکەی
بانگەوازی سەربڵندی و عیشق و دڵپاکی دەکەی