دەشتی خالید

ئێوارانم

بە دەنگی: دەشتی خالید
شێوەزار: سۆرانی
356
ئێوارانم پاییزێکی
بێ ڕەشەبا و بێ جووڵەیە
هەناسەشم درەختێکی
بێ گەڵایە و بێ نووزەیە
بێ گەڵایە و بێ نووزەیە

بە ڕوخسارم وا مەبینە
چڵێ داری ئێوارانم
لە دووریتا بە کوڵ ئەگری
دارستانی هەر دوو چاوم
دارستانی هەر دوو چاوم
ئێوارانم پاییزێکی
بێ ڕەشەبا و بێ جووڵەیە
هەناسەشم درەختێکی
بێ گەڵایە و بێ نووزەیە
بێ گەڵایە و بێ نووزەیە

دە ئاخر بۆ وات لێ کردم
چرای ژینت لێ شکاندم
بە ڕووی خۆرا ئێوارانیش
ئاوا بم و پێنەکەنم
ئاوا بم و پێنەکەنم
ئێوارانم پاییزێکی
بێ ڕەشەبا و بێ جووڵەیە
هەناسەشم درەختێکی
بێ گەڵایە و بێ نووزەیە
بێ گەڵایە و بێ نووزەیە