خۆزگە - بێ مۆسیقا

شێوەزار: سۆرانی 1565
خۆزگە بەو ڕۆژە کە لەو مەنزڵە وێرانە دەڕۆم
وەکوو مەل لەو قەفەس و دانە بەرەو لانە دەڕۆم
خۆزگە دەتزانی کە وەختێ گڕی تۆ دامدەگرێ
وەک دوو چاوم بە تکەی ئەشکی تەڕم دەبنە زرێ
منی کاڵ بەو گڕی عیشقی تۆ زرینگاومەتەوە
خوای ئەکرد دارتری کەی ئەو گڕە وا زوو نەمرم
بە هەڵۆی بیری شیعر ڕاوی گران دەکرێ گوڵم
تەیری تیژباڵی خەیاڵت کە لە دڵ ڕادبرێ
تا وەکوو دێنەوە یادم من و تۆ و ژوانی چەلان
حەسرەتی ئەو دەمە ئێستا لە دڵم دەبنە گرێ
ئەگەر بە سەودای سەر و ماچێ لەگەڵم ناییە کەوان
گەر بە سەودای سەر و ماچێ لەگەڵم ناییە کەوان
تۆ گرانجانی لە سەودایە! دەنا زوو دەکرێ
Xozge bew roje ke lew menzile wêrane derom
Wekû mel lew qefes û dane berew lane derom
Xozge detzanî ke wextê girî to damdegrê
Wek dû çawim be tikey eşkî terim debne zirê
Minî kal bew girî îşqî to zirîngawmetewe
Xway ekird dartirî key ew gire wa zû nemirim
Be heloy bîrî şîir rawî giran dekirê gulim
Teyrî tîjbalî xeyalit ke le dil radbirê
Ta wekû dênewe yadim min û to û jwanî çelan
Hesretî ew deme êsta le dilim debne girê
Eger be sewday ser û maçê legelim nayye kewan
Ger be sewday ser û maçê legelim nayye kewan
To girancanî le sewdaye! dena zû dekirê

ڕاپۆرتی هەڵە