حسام لوڕنژاد

کۆرپەی شیرینم ٢

بە دەنگی: حسام لوڕنژاد
شێوەزار: سۆرانی
114
کۆرپەی شیرینم بنوە درەنگە
شەوگار درێژ و دونیا بێدەنگە
بنوە بەرهەمی ژینی ڕابردووم
تەنیا ئاواتی عومری بابردووم
هەر تۆی گوڵی بەهارەکەم
ڕووناکی بەختە تارەکەم
بنوە کۆرپەی لەبارەکەم
ڕۆڵە لای لای کۆرپەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای جەرگەکەم لای لای

قەرارم تۆی بێقەراری تۆم
بۆت فرمێسکم ئەڕژێ وەک چۆم
تۆی مەڵحەمی جەرگی بە سۆم
ڕۆڵە لای لای کۆرپەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای جەرگەکەم لای لای

قەرارم تۆی بێقەراری تۆم
تۆی مەڵحەمی جەرگی بە سۆم
بۆت فرمێسکم ئەڕژێ وەک چۆم
ڕۆڵە لای لای کۆرپەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای جەرگەکەم لای لای