حشمەت لوڕنژاد

لەسەر چی

بە دەنگی: حشمەت لوڕنژاد
شێوەزار: سۆرانی
39
خۆشەویستەکەم دیدەکەم بڵێ بۆ لێم تۆراوی
بە قسەی بەدکاری قەددار گیانە بۆچی گۆڕاوی
لەسەر چی لەسەر چی گیانەکەم لەسەر چی
گیانە بۆچی گۆڕاوی توخوا بۆ لێم تۆراوی
بە قسەی بەدکاری قەددار گیانە بۆچی گۆڕاوی

تەنیا خۆشی من نازەنین هەر تۆ بووی لە ژینا
ئێستاکە بۆ لێم خوێنشیرین وا کەوتووی بە قینا
لەسەر چی لەسەر چی گیانەکەم لەسەر چی
چاوەکەم بۆچی گۆڕاوی توخوا بۆ لێم تۆراوی
بە قسەی بەدکاری قەددار گیانە بۆچی گۆڕاوی

کێ دوژمنت بوو نازەنین گیانە کەوتبووە هاتوچۆ
کێ دوژمنت بوو نازەنین گیانە کەوتە هاتوچۆ
کە وا تێکی دا خوێنشیرین وەڵا بەینی من و تۆ
لەسەر چی لەسەر چی گیانەکەم لەسەر چی
لەسەر چی لەسەر چی کەژاڵ گیان لەسەر چی
ئازیز گیان بۆچی گۆڕاوی توخوا بۆ لێم ڕەنجاوی
بە قسەی بەدکاری قەددار گیانە بۆچی تۆراوی

خۆزگە ئەو کفرەم نازەنین گیانە قەت نەکردایە
ناوی دڵداریم دیدەمەس وەڵا لەبیر بردایە
لەسەر چی لەسەر چی خوێنشیرین لەسەر چی
گیانە بۆچی تۆڕاوی توخوا بۆ لێم ڕەنجاوی
بە قسەی بەدکاری قەددار بڵێ بۆ لێم گۆڕاوی
نێوی ئەو خاتوونە گۆرانیبێژە کە لەگەڵ مامۆستا حیشمەت ئەم گۆرانییەیان خوێندووە نازانین.
تکایە ئەگەر زانیاریتان لەسەری هەیە لە ڕێگەی بەشی ڕاپۆرتی هەڵە بۆمانی بنووسن.
سپاس