
با بچینە سەیران بۆ گەشتی ئەو ناوە
جوانیی جیهانی خوا بەو شوێنە داوە
ئەو ناوچە جوانە شوێنی کۆچەریانە
هۆبە بە هۆبە ڕەشماڵیان هەڵداوە
با بچینە سەیران بۆ گەشتی ئەو ناوە
جوانیی جیهانی خوا بەو شوێنە داوە
وەی شەمامە و شلێرە شلێرە شەمام شلکی
تاوێ وەرە ئێرە وەی ئێرە ناسکە و تەنکی
خۆ گوناه نییە و خێرە وەی خێرە شەمام شلکی
خۆ گوناه نییە و خێرە وەی خێرە تەنکە و شلکی
وەی چاوت لە چاو نەرمان ئۆی نەرمان شەمام شلکی
پڕن لە کلە و دەرمان ئۆی دەرمان ناسکە و تەنکی
هەڵنایەن لە شەرمان ئۆی شەرمان شەمام شلکی
هەڵنایەن لە شەرمان ئۆی شەرمان ناسکە و تەنکی
وەی شەمامە شلێرە شلێرە شەمام شلکی
تاوێ وەرە ئێرە وەی ئێرە ناسکە و تەنکی
وەی شەمامەی خەت خەتە خەت خەتە شەمام شلکی
کەرکووکی بە قیمەتە بە قیمەتە ناسکە و تەنکی
جەرگم بۆی لەت لەتە لەت لەتە شەمام شلکی
جەرگم بۆی لەت لەتە لەت لەتە ناسکە و تەنکی
وەی شەمامە و شلێرە شلێرە شەمام شلکی
تاوێ وەرە ئێرە وەی ئێرە ناسکە و تەنکی
لەو سەرە و دەنگی ساز دێ
هەڵاڵە و زەمزەمە
قریشکەی خانم ناز دێ
لەو باخ و چەمە
چین لەسەر چینە زولفی چین چینە
لاڵ بم ئاگرم کردەوە
یار بەرەوڕووی ماڵان هات
دوگمەی کردەوە
شەو لەسەر سینە و مەمکی
ڕۆژم کردەوە
وەی ئەگەر بەبێ تۆ گیان سەر لە سەرین کەم
لە نیوەشەودا دەی دەس بە ناڵین کەم
چین لەسەر چینە زولفی چین چینە
لاڵ بم ئاگرم کردەوە
یار بەرەوڕووی ماڵان هات
دوگمەی کردەوە
شەو لەسەر سینە و مەمکی
ڕۆژم کردەوە