
پەشیمانم لە دڵداری
سووتاوم لە دەست خەم و ئازای
پەشیمانم کە تۆم ناسی
دڵم دا بە تۆ زۆر بە کەساسی
لەعنەت لەو ژیانەی تۆی بە من ناساند
درەختی خۆشەویستی لە دڵمدا تەقاند*
لەعنەت لەو ژیانەی تۆی بە من ناساند
بڕۆ نامەوێ باڵات ببینم
بێوەفا بووی دەرحەق بە ژینم
بڕۆ نامەوێ بڕۆ نامەوێ باڵات ببینم
بێوەفا بووی دەرحەق بە ژینم
ئاخ ڕۆژێک دادێ پەشیمانی
لە داستانی دڵ هیچت نەزانی
بە قسەی شیرین منت فریو دا
تا ئەو دڵەی منت بەجارێک شێت کرد
ئاخ نازانم چۆن باوەڕم پێت کرد
ژیانم قوربانیی خاکی بەر پێت کرد
بڕۆ نامەوێ باڵات ببینم
بێوەفا بووی دەرحەق بە ژینم
بڕۆ نامەوێ بڕۆ نامەوێ باڵات ببینم
بێوەفا بووی دەرحەق بە ژینم