دارەکان باوەشن بۆ یەک لە جەنگەڵا کە تۆفان دێ
شاخەکان قاچ گرێ ئەدەن بوومەلەرزە و بورکان کە دێ
مانای نییە پیت بە تەنیا ناورووژێن گەر بە تەنیان
تا کاتێ ڕیز ئەبن لای یەک ئەوسا ئەبن بە یەک نیشان
"ئ ا ز د ی" تا یەک نەگرن نابن بە وشەی "ئازادی"
یەکگرتوویی دڵۆپەکان هەوری ڕەش ئەکەن بە باران
سەرکەوتن هەرگیز پێک نایە بێ هاودەنگی مرۆڤەکان