
ئەرێ هەستە بێ بۆ لام نازەنین قەت مەچۆرەوە
ئەرێ هەستە بێ بۆ لام توخوا قەت مەچۆرەوە
ئەرێ غەمی چەن ساڵەم ئازیز لە بیر بەرەوە
ئەرێ بە ناز گیان بە ناز کیژێ بێ بە نازەوە
کورە جەرگم بە بە شیش وەی وەی کەبابسازەوە
ئەرێ جەرگم بە بە شیش وەی وەی کەبابسازەوە
ئەرێ ئەگەر نایزانی ئازیز من بۆ تۆ چۆنم
ئەرێ وەک کزەی کەباب بەخوا های لە دەروونم
ئەرێ وەک کزەی کەباب نازەنین های لە دەروونم
ئەرێ بە ناز گیان بە ناز کیژێ بێ بە نازەوە
کورە جەرگم بە بە شیش هاوار کەبابسازەوە
ئەرێ جەرگم بە بە شیش وەڵا کەبابسازەوە
ئەرێ بە قوربانت ئازیز ڕۆژێ چوار جارە
ئەرێ سبح و نیوەڕۆ وەی وەی عەسر و ئێوارە
ئەرێ سبح و نیوەڕۆ ئازیز عەسر و ئێوارە
ئەرێ بە ناز گیان بە ناز کیژێ بێ بە نازەوە
ئەرێ جەرگم بە بە شیش وەی وەی کەبابسازەوە
ئەرێ جەرگم بە بە شیش دەی دەی کەبابسازەوە
ئەرێ هەستە لە خەوێ ئازیز بزانە چیم دەوێ
ئەرێ لە گەردنی زەردت توخوا دوو ماچم دەوێ
ئەرێ بە ناز گیان بە ناز کچێ بێ بە نازەوە
ئەرێ بە ناز گیان بە ناز کیژێ بێ بە نازەوە
کورە جەرگم بە بە شیش وەی وەی کەبابسازەوە
ئەرێ جەرگم بە بە شیش دەی دەی کەبابسازەوە