ناسر ڕەزازی

بەهاران خۆشە زمزیران

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
313
بەهاران خۆشە زمزیران
لە خڕێ و دۆڵێ دەس دەگیران
تێکەڵ بوون دۆست و دەزگیران
ئەی یار ئەی یار بۆچ رۆی یارم
ئەڵڵا چەندە گوناهبارم
ئەی یار ئەی یار بۆچ رۆی یارم
بێ ئەو زیندانیم زینهارم

بەهاران خۆشە لای سەردەشت
بەهار خۆشە شاری سەردەشت
بچیە شاخی بچی بۆ گەشت
کوڵمەی جوانت سێوی بەهەشت
ئەی یار ئەی یار بۆچ رۆی یارم
بێ ئەو زیندانیم زینهارم
ئەی یار ئەی یار بۆچ رۆی یارم
ئەڵڵا چەندە گوناهبارم

بەهار خۆشە شاری شنۆ
کوڵمەت جوان وەک گوڵی لیمۆ
شۆخ و شەنگی مەڕۆ چاوهەڵۆ
ئەی یار ئەی یار بۆچ رۆی یارم
ئەڵڵا بێ ئەو تاوانبارم
ئەی یار ئەی یار بۆچ رۆی یارم
ئەڵڵا بێ ئەو گوناهبارم