حەسەن زیرەک

ئەسمەر یارم جوانە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
536
لە حوجرێدا خەتمم دەکرد
یەک لە ناکاودا بانگی کرد
قوڕت وەسەر لێوئاڵیان برد
ئەسمەر یارم جوانە برۆی مانگی تابانە ئەسمەر ئەسمەر

خۆزگەم بەوەی یاری جوانە
لەنێو جەحێڵان سوڵتانە
کە دەمرێ ساحەب ئیمانە
ئەسمەر یارم جوانە برۆی مانگی تابانە ئەسمەر ئەسمەر

چاوم بە چاوە کاڵەکەت
لێوم بە لێوە ئاڵەکەت
گەر بمرم دێمە ماڵەکەت
ئەسمەر یارم جوانە برۆی مانگی تابانە ئەسمەر ئەسمەر

ڕۆژی جومعە پاش سەڵایە
دوو شت خۆشن لەم دنیایە
ئیمان و چاوی لەیلایە
ئەسمەر یارم جوانە برۆی مانگی تابانە ئەسمەر ئەسمەر

مەقام:
جێم نییە تیا بسرەوم خاکم وەسەر بێ لانە خۆم
بێ یار و هاودەم بێ مەی و مەیخانە خۆم، بێ مەیخانە خۆم
لە کووچە و شاری بەغدادا هەر من غەریب و دێوانە خۆم

قەسەم بە خاڵی نەخشینت
بە دوو لیمۆی ژێر پووشینت
کچێ ناوێرم بکەم شینت
ئەسمەر یارم جوانە برۆی مانگی تابانە ئەسمەر ئەسمەر

مەقام:
ئامان با نەمێنم دەروون پڕ لە خوێنم
موستەحەقی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم

قەسەم بەو خاڵەی لە ڕووتە
فینجانەی دەستت یاقووتە
دڵم لەگەڵ دڵت جووتە
ئەسمەر یارم جوانە برۆی مانگی تابانە ئەسمەر ئەسمەر