چۆپی فەتاح

تۆ منت نەناسی

بە دەنگی: چۆپی فەتاح
شێوەزار: سۆرانی
90
تۆم ناسی تۆم خۆش ویست
بووم بەو دونیایەی
بە هەر ڕەنگێ تۆ ئەتویست
بە هەر دەنگێ تۆ ئەتبیست
زۆر هەوڵم دا بەڵکوو تاکوو تێت گەیێنم
تا بیسەلمێنم
هەموو شتێ کە ئەمویست تەنیا لەبەر تۆ ئەمویست
لەگەڵ تۆ هیوام تا کۆتایی هەر مانەوە بوو
ڕێگام ڕاست بوو بەڵام وادیارە کە ئاراستەم پێچەوانە بوو
هەرچیم وت نەکرا نەمزانی
هەرچیم کرد نەخێر نەمتوانی
تۆ منت نەناسی نەناسی تۆ ڕۆژێ لە ڕۆژان ئازیز
چی بکەم نەمتوانی نەمزانی هەرگیز خۆم بناسێنم هەرگیز
ئازیزم گەر هەڵەم کردبێت
لەو بڕیارە پەلەم کردبێت
لە نێو دەریای خۆشەویستی سەرشێتانە مەلەم کردبێت
تاکوو ئێستاش وەک جارانم
بەڵام هێشتا نەگۆڕاوم
بە ئاسانی ناکرێ بڵێم هەڵەم کردووە پەشیمانم

ئاخۆ ئیتر ئەبێ چۆن بێت وەرزەکانی خۆشەویستی
کام چارەنووس چاوەڕێمە کامە خەون کامە ڕاستی
ئازیزم گەر هەڵەم کردبێت لەو بڕیارە پەلەم کردبێت
لەو دونیای خۆشەویستی سەرشێتانە مەلەم کردبێت