
هەورێ هاوردی باوانم بارانی پێیە
یاخوا نەبارێ ئەی هاوار یارم لە ڕێیە
هەناری گوڵ هەناری هەناری دەنکە دەنکە
دە بێ ئاشتم کەرەوە شەڕی دوێنێ لە بیر کە
دە بێ ئاشتم کەرەوە شەڕەکەی دوێنێ لە بیر کە
ڕاستە جاروبار ماڵخراو خۆم ئەتۆرێنم
بەخوا مەحاڵە یارەکەم وازت لێ بێنم
هەناری گوڵ هەناری هەناری دەنکە دەنکە
دە بێ ئاشتم کەرەوە شەڕی دوێنێ لە بیر کە
دە بێ ئاشتم کەرەوە شەڕەکەی دوێنێ لە بیر کە
بۆ هەر کوێ بڕۆم من چی بکەم هەر باسی تۆیە
هەر ڕۆژێ بمرم هەی زاڵم تاوانی تۆیە
هەناری گوڵ هەناری هەناری دەنکە دەنکە
دە بێ ئاشتم کەرەوە شەڕی دوێنێ لە بیر کە
دە بێ ئاشتم کەرەوە شەڕەکەی دوێنێ لە بیر کە
دڵ وەسێ کەموێنە شێوەی نییە
جارجارێ سەر هەڵ بێنە شێتە گیان ڕەحمی نییە
هەی دڵە وە پەن بی تۆ من ئەکەی وە پەن
بۆ من ئەخەیتە شوێن هۆ کاری ناپەسەن
دڵ وەسێ کەموێنە شێوەی نییە
جارجارێ سەر هەڵ بێنە شێتە گیان ڕەحمی نییە
ڕەشم کردە بەر هاوار وە ڕەنگ زەردەوە
ڕەشم کردە بەر وە ڕەنگ زەردەوە
دڵم ها وە بان باڵابەرزەوە
دڵ وەسێ کەموێنە شێوەی نییە
جارجارێ سەر هەڵ بێنە شێتە گیان ڕەحمی نییە
وە هاتووم لە گەرمێنێ لێم زیزە و نامدوێنێ
لە بری کل و کلدانێ خەم و دەردم بۆ دێنێ
سیمای یارۆ سیمای یارۆ
یار یار یار سیمای یارۆ بەڵێنێ بەڵێنێ
لاوە لاوە لاوە کاکە ڕەهەندە
دڵەکەم پێیوەی بەندە
لاوە کاکە ڕەهەندە
دڵەکەم پێیوەی بەندە
یارەکەم لێم ڕەنجاوە
هۆش و بیرم نەماوە
کەی دانیشین دوو بە دوو قەدباریکەی خاڵ لە ڕوو
دە وەرە ئاوێزانت بم بۆ تۆ ئاورم تێ بەر بوو
سیمای یارۆ سیمای یارۆ
یار یار یار سیمای یارۆ بەڵێنێ بەڵێنێ
لاوە لاوە لاوە کاکە ڕەهەندە
دڵەکەم پێیوەی بەندە
لاوە کاکە ڕەهەندە
دڵەکەم پێیوەی بەندە
یارەکەم لێم ڕەنجاوە
هۆش و بیرم نەماوە
ڕەشم پۆشیوە ڕەشتر لە بانی
ڕەشم پۆشیوە گیانە ڕەشتر لە بانی
من عاشقی تۆم ناشێ نەیزانی
من عاشقی تۆم گیانەکەم ناشێ نەیزانی
ئەرێ یەکجار لا کە وەم لاوە چاوت جوانترین چاوە
ماشەڵات لێ بێ جوانی بۆ دەردی دڵ دەرمانی
هەی داد و بێداد تۆی دەوای دەردم
هەی داد و بێداد گیانە تۆی دەوای دەردم
خرابەنشین گیانە بیابانگەردم
یەکجار لا کە وەم لاوە چاوت جوانترین چاوە
ماشەڵات لێ بێ جوانی بۆ دەردی دڵ دەرمانی