بیرتە گیانە ئەو ڕۆژەی بڕیارت دا بە ئاسانی
گوتت ئەڕۆم جارێکی تر بۆ عیشق نابمە قوربانی
لەسەر لێوت بزە و خەندە، دەستەملانێی یەکتر ئەبوون
منیش لە نێو باخچەی *؟ فرمێسکی ڕوون
گوتم ناکەی دابڕێی لێم تۆش ئاوڕت نەدایەوە
بە بێڕوحمی ڕێگات گرت و ساتێ لە لام نەمایەوە
بە تەنیایی لە ژێڕ درەختێکی وشکا دامە گریان
لەو ڕۆژەوە بوومە هاوڕێی دابڕان و ئازار و ژان
سەفەرت کرد بەرەو دوورگەی نادیاری حەزەکانت
دابڕای لە خەونی من و ئیتر نەمدی نیگاکانت
ئێستا لە کوێی ئاخۆ خەمی ئەم غوربەتە چی لێ کردووی
ئەم گەردەلوولە بە تینە چەندین نامەی حەزی بردووی
هەرچەند دەزانم ئێستاکانە من لە خەیاڵتا نەماوم
کەسێکی تر لەگەڵتایە هەوڵێ نادەی لە پێناوم
بەڵام منی دێوانەی تۆ هەرگیز لە تۆ دانەبڕاوم
ئەڵێم بەڵکوو ڕۆژێ دابێ بە تۆ شاد بێتەوە چاوم