کامەران ساڵح

هەولێر

بە دەنگی: کامەران ساڵح
شێوەزار: سۆرانی
127
هەولێر شاری ئەوینم
بووکی مێژووی دێرینم
چاوگەی خۆشی و جوانی
خەملابەری دڵانی
شاری بێگەرد و پاکم
خۆشم دەوێی وەک دایکم

قەڵای بەرزی ناودارت
مینارەی شکۆدارت
ئەم دیمەنە قەشەنگە
و باغی شارت
هەولێر شاری ئەوینم
بووکی مێژووی دێرینم
چاوگەی خۆشی و جوانی
خەملابەری دڵانی
شاری بێگەرد و پاکم
خۆشم دەوێی وەک دایکم

شاری عەشق و جوانی
سۆزی بەستە و گۆرانی
سەرچاوەی خۆشی ژیانی
مەڵبەندی کامەرانی
هەولێر شاری ئەوینم
بووکی مێژووی دێرینم
چاوگەی خۆشی و جوانی
خەملابەری دڵانی
شاری بێگەرد و پاکم
خۆشم دەوێی وەک دایکم

هەموو شوێنێکت جوانە
ئیلهامی شاعیرانە
بووکی مێژووی دێرینی
تا خوا حەز کا شیرینی
هەولێر شاری ئەوینم
بووکی مێژووی دێرینم
چاوگەی خۆشی و جوانی
خەملابەری دڵانی
شاری بێگەرد و پاکم
خۆشم دەوێی وەک دایکم