حەسەن زیرەک

خرینگە خرینگی جەواهێران

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
187
خرینگە خرینگی وەی جەواهێران
بە خرینگە خرینگی وەی جەواهێران
سینگەکەت تەختی پادشای عێران
یان بە دۆسم بی یان بە دەزگیران
خرینگە خرینگی وەی جەواهێران
سینگەکەت تەختی پادشای عێران
یان بە دۆستم بە و یان بە دەزگیران

ئەرێ هەڵاڵە و سوێسنان دەراویان دابڕی
مەمکی یاری خۆم کراسیان دادڕی
یاری خۆم لێم زیزە و بۆچ لێم دەخوڕێ
وە خرینگە خرینگی وەی جەواهێران
سینگەکەت تەختی پادشای عێران
یان بە دۆستم بە و یان بە دەزگیران

وەی شەوێک و دوو شەو بە میوانت بم
چون مەزەداری بەقوربانت بم
خرینگە خرینگی وەی جەواهێران
سینگەکەت تەختی پادشای عێران
یان بە دۆستم بە و یان بە دەزگیران

ئەرێ چ خودابەردارە غەرقم کەی لە غەم
مەیلم بدەیە یان زۆر و یان کەم
خاڵی سەر لێوت من دەگرم بە دەم
خرینگە خرینگی وەی جەواهێران
سینگەکەت تەختی پادشای عێران
یان بە دۆسم بە و یان بە دەزگیران

ئەرێ وەی دەترسم بمرم نەتبینمەوە
هەی دەترسم بمرم نەتبینمەوە
بە جوانەمەرگی سەر بنێمەوە
خرینگە خرینگی وەی جەواهێران
سینگەکەت تەختی پادشای عێران
یان بە دۆسم بە یان بە دەزگیران

ئەو ماڵەی هەمە نەزری ئەڵڵا بێ
وەی بە شەرت کۆچەکەت بەرەو دوا بی
با قەوم و خێشمان هەر ناڕەزا بێ
هەڵاڵان سوێسنان دەراویان دادڕی
مەمکی یاری جوانم کراسیان دادڕی
فایلی ئەم گۆرانییە لە دەسپێکی بڕگەی سێیەم پچڕاوە، تکایە ئەگەر فایلی تەواوتان لە کنە لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بەڕێ کەن
سپاس