عەلی زەندی ئیسمائیل سەردەشتی

گوڵی زەرد و سووری سڵێمان بەگی بانە

بە دەنگی: عەلی زەندی و ئیسمائیل سەردەشتی
شێوەزار: سۆرانی
420
بە تفەنگی بڕنەو بانە چۆڵ ئەکەم
ئەو شەڕە لەسەر نەرم و نۆڵ ئەکەم
گوڵی زەرد و سووری سلێمان بەگی بانە
لە وێنەت نییە لە ڕووی جیهانە

تاقە دارێ بووم بۆ خۆم ئەشنیام
بای شەماڵ دای لێم لە ڕیشە کنیام
گوڵی زەرد و سووری سلێمان بەگی بانە
لە وێنەت نییە لە ڕووی جیهانە

دایە تۆ منت بۆچ پەروەردە کرد
بۆ خۆشی خۆت بوو یا بۆ گەلی کورد
ئەوا بۆ گەلم خۆم ئەدەم بە کوشت
خوای ئەکرد بەحرێ ئەسرینت ئەڕشت
گوڵی زەرد و سووری سلێمان بەگی بانە
لە وێنەت نییە لە ڕووی جیهانە

ئەو کاتە لاشەم سارد ئەبێتەوە
چرای عومری دڵ دەکوژێتەوە
ئاخرین قسەم هەر ناوی تۆیە
هەر چاوەکانم پڕئاوی تۆیە
گوڵی زەرد و سووری سلێمان بەگی بانە
لە وێنەت نییە لە ڕووی جیهانە