حەسەن زیرەک

یاڵڵا شۆفر

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
178
شۆفێر ماشینت ئۆترپۆستە
پووڵم داوە لێخوڕە بۆم دەربەستە
زوو بگەرە ئا ئەو چاومەستە
بمکوژێ حەقی بە دەستە
یاڵڵا شۆفر یاڵڵا دە بگە یارم
زوو بگە یاری توخدا وەفادارم
لە دووری وی بێقەرارم
وەڵا لە گیانم بێزارم
بۆی ڕەنگزەرد و لێو بە بارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

شۆفێر ماشینت شەوەرلێتە
گازی دەیە دەڕوا دەڵێی جێتە
وێرغەی وەکوو ئەسبی کوێتە
توند توند بڕۆ کارم پێتە
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم
زوو بگە یاری توخدا وەفادارم
لە دووری وی بێقەرارم
وەڵا لە گیانم بێزارم
بۆی ڕەنگزەرد و لێو بە بارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

شۆفێر ماشینت جیبی عێران
زوو بڕۆ ماڵم لێ مەکە تۆ وێران
زوو بگەرە یاری مێهرەبان
کوشتوومی بیللا بە قورعان
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم
زوو بگە یاری توخدا وەفادارم
لە دووری وی بێقەرارم
بۆی ڕەنگزەرد و لێو بە بارم
بیللا لە گیانم بێزارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

شۆفێر ماشینت تاکسی شارە
توند لێ بخورە بگە ئەو تەنیا یارە
بیللا لە گیانم بێزارە
بۆی ڕەنگزەرد و لێو بەبارە
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم
زوو بگە یاری توخدا وەفادارم
بۆیە لە گیانم بێزارم
من ڕەنگزەرد و لێو بە بارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

شۆفێر ماشینت کادیلاکە
بگەرە یارم ڕۆحم هیلاکە
یارم بەوەفا و زۆر چاکە
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم
بگە یاری توخدا وەفادارم
بۆی ڕەنگزەرد و لێو بە بارم
بیللا لە گیانم بێزارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم