وەرە بەر دەرکێ تێر تێر بتبینم کیژە سابڵاغی
کیژی تاقانەی مەرگت نەبینم کیژە سابڵاغی
خۆشە دڵداری با لە دوو سەر بێ کیژە سابڵاغی
ئاواتی دڵم هەمیشە دوور بێ با بڕۆین بۆ باغی
خۆزگەم بەو کەسەی جیرانی تۆیە کیژە سابڵاغی
بە شەو و بە ڕۆژ ئاگای لە ئەنگۆیە کیژە سابڵاغی
سەرمایەی تاقەت لە دەستم دەرچوو کیژە سابڵاغی
عومری جەوانیم هەر بۆ تۆ دەرچوو با بڕۆین بۆ باغی