تاهیر تۆفیق

مەقامی کە ڕۆژی وەسڵی ئاوا بوو

بە دەنگی: تاهیر تۆفیق
شێوەزار: سۆرانی
151
کە ڕۆژی وەسڵی ئاوا بوو بە چاو گریان نەکەم، چی بکەم؟
شەوی هیجرانی وا داهات، کە دڵ بریان نەکەم چی بکەم؟

بەبێ یارم حەیات تەڵخ و ئەجەل شیرینە ئێستێکە
لە جەژنا گەر ڕووحی شیرینی خۆم قوربان نەکەم چی بکەم؟

وەکوو دەوری فەلەک دائیم لە دەوری یار نەبم، یاران
فەرامۆشیم بە کێ دێ، دڵ کە سەرگەردان نەکەم چی بکەم؟

ئەگەر دەرمان نەکا بیماریی دڵ بێوەفا یارم
لە دەردی بێ دەوا گەر چاوەڕێی لوقمان نەکەم چی بکەم

وەکوو یووسف لە زیندانی غەما حەپسی عەزیزێکم
لە بۆ تەسکین جارێ ڕوو لەلای کەنعان نەکەم چی بکەم
هۆنراوە: سافی هیرانی