
ئەوە هاتە خوار یارم لەم خوارە
ئەمری کرد شۆڕم شلێ یار بمدن لە دارە
بەژن ڕێک و پێک وا قەولی داوە
بمکوژێ بە تیر شلێ یار ئەو بەڵەکچاوە
بمکوژێ بە تیر شلێ یار ئەم بەڵەکچاوە
سەبارەت بە تۆ من لێرە بەندم
ئەو چاوە ڕەشەت شلێ یار عەقلێ لێ سەندم
تیری موژگانت دەڵێی خەدەنگە
هەموو کات شۆڕێ شلێ یار مەیلی لە جەنگە