ناسر ڕەزازی

نازدار و نازدار

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
222
بەسیە غوربەت بێرەوە
تا کەی غەریبی ئەی پەری
تا بە کەی دووریت بچێژم
تا بە کەی دەربەدەری

تا کەی دانیشم نازدار
تا کەی نەکەم دەنگ
گەوهەرفرۆش بووم نازدار
مایەم بوو بە سەنگ
نازدار و نازدار گیانە نازدارت کردم
بێسووچ بێتاوان هاوار لە خشتەت بردم
بێسووچ بێتاوان نازدار بۆ وات لێ کردم

من غەریبم لێرەکانە چۆن بژیم بێ تۆ گوڵم
ئاخ بێرەوە بڕگەی هەناسەم، داڕزا جەرگ و دڵم

تا کەی دانیشم نازدار بە تاسەتەوە
بۆ نەنێم وە بۆی گیانە هەناسەتەوە
نازدار و نازدار گیانە نازدارەی بابی
من خۆم زوو زانیم نازدار تۆ بۆ من نابی
بەدناوت کردم گیانە یاخوا ڕسوا بی