
سەنتووری کەللەم داغە ئیمشەو
چریکە و ناڵەی دڵ بێدارە ئیمشەو
خۆشەویست لە دەستم دێ
وەک فەرهادی کۆکەن بێستوون بە ناخون هەڵکەنم
سەیرە دنیا هەر وەک تەرازوو
قورس بۆ زەوی و سووک بۆ ئاسمان
ئەویش لە خۆشی تۆیە ئەی کوردستان
ئەی موتریبی حەریفان دەس کە بە نەغمەخانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا خەمانی
ڕۆژێک بە یادی مەستی
دەسم خستە ناو دەستی
دەبێ بمبووری چاوجوان
نەمزانی ئەوکم گەستی
ئەی موتریبی حەریفان دەس کە بە نەغمەخانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا خەمانی