
ئەرێ چاوت ئەستێرەی سوبحییە
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
جا برۆت جوانن هیلالییە
پاوانەی لێ جوانە
بۆ چاوت ئارامم نییە
گۆشەی چاوی جوانە
ئەرێ قوربانت بم هەی بای وەعدە
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
چادرەی لەسەر ڕووی خۆت لادە
پاوانەی لێ جوانە
قەرەداغ و حاجیزادە
گۆشەی چاوی جوانە
ئەرێ ئەوساڵ پاییزێک لە من هات
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
خەم لە جەرگم بووە بە قەڵات/خەڵات
پاوانەی لێ جوانە
یاخودا خێر بێ لەیلێ نەهات
گۆشەی چاوی جوانە
ئەرێ هەتیوێک بووم لە دەرکی تۆ
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
زەنجیرپێچم بە زولفی تۆ
پاوانەی لێ جوانە
بەندەی خودام یەخسیری تۆ
گۆشەی چاوی جوانە
ئەرێ زولفت نیزامی باڵوێزە
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
هەڵیکرمێ دەستەونێزە
پاوانەی لێ جوانە
غەوسولعەزەم بیپارێزە
گۆشەی چاوی جوانە
ئەرێ شەو گەیشتە حاڵی جاران
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
بۆم بڵێن بە شای وەفاداران
پاوانەی لێ جوانە
زوو بێتە سەر دەردەداران
گۆشەی چاوی جوانە
ئەرێ هەتیو لە دڵم مەگرە غەمێ
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
منداڵم تازە دەگەمێ
پاوانەی لێ جوانە
دەبییە خۆشبەختی عالەمێ
گۆشەی چاوی جوانە
ئەرێ جووتێک ساقی گوارەزێڕن
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
مەی لە مەیخانەی دەگێڕن
پاوانەی لێ جوانە
عاشقان لە دین وەردەگێڕن
گۆشەی چاوی جوانە
ئەرێ لە ڕووتەی سینگت جووتێک بەی
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
وەک پیران و خوسرەوی کەی
پاوانەی لێ جوانە
ئیدعاکارم لە دەشتی ڕەی
گۆشەی چاوی جوانە
ئەرێ زولفت نیزامی پێش عەسکەر
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
هەڵیکرمێ دەستەوخەنجەر
پاوانەی لێ جوانە
بۆچی کوشتووم بەبێ ئەجەل
گۆشەی چاوی جوانە