ژینا سەقزی

ئەرێ هۆ ڕاوچی

بە دەنگی: ژینا سەقزی
شێوەزار: سۆرانی
171
وەی ئەرێ هۆ ڕاوچی ڕاو مەکە بەتاڵ
من نەچیری تۆم بمبەرۆ بۆ ماڵ

هەور بگرمێنە دڵم خەمبارە
یاری ئازیزم وا لە هەوارە
خۆ کەس نازانێ دڵ بێقەرارە
وەی ئەرێ هۆ ڕاوچی ڕاوچی ڕاوچی ڕاو مەکە بەتاڵ
من نەچیری تۆم بمبەرۆ بۆ ماڵ

های لەبەر خاتری تۆ دەبمە پێشمەرگە
لێفم ئاسمانە و سەرینم بەردە
خۆ کەس نازانێ بۆ ڕەنگم زەردە
وەی ئەرێ هۆ ڕاوچی ڕاو بە کار نایە
وەرە بۆ جێژوان دونیا کۆتایە