

ئامین مەڕۆ جافی، جافی جوانڕۆ
هۆ کچە مەڕۆ جافی، جافی جوانڕۆ
جا لەسەر باڵاکەت گیان ئی جەنگە نەوبۆ
با لەسەر باڵاکەت گیان ئی جەنگە نەوبۆ
ئاخ دەردت لە ماڵم شۆخی هەڵەبەجە
تۆ بنویسە نامە بەو دەس و پەنجە
ئاخ بنویسە نامە بەو دەس و پەنجە
جا پەنجەی شمشادیت بە ئەنقەست بڕیتەن
کورە دەینم وە گەردەن عەقرەب نەگەزیتەن
جا دەینم وە گەردەن عەقرەب نەگەزیتەن
ئامین مەڕۆ جافی، جافی ئەو خوارە
من هاتم بۆ لای تۆ گیان بە تەنیا سوارە
ئا کچە مەڕۆ جافی جافی جوانڕۆ
جا شەڕ بڕنەوە گیان لەسەر باڵای تۆ
ئای شەڕ بڕنەوە گیان لەسەر باڵای تۆ
کورە دەردت لە گیانم لەیلە خاسەکەم
ئینجا شەرت بێ وە بێ تۆ من ئەم جەژنە نەکەم
جا وە بێ تۆ ئەم جەژنە نەکەم
*؟
جا من چێژ باروون گیان جەژنانە پەی تۆ
ئاخ من چێژ باروون گیان جەژنانە پەی تۆ
جا فیدای باڵات بام شای بڵەنپایە
ئای فیدای باڵات بام شای بڵەنپایە
تۆ خاڵ و سامانت مەدە بە زایە
ئای نەڕێژ بە دەسی کیتاب نەوانان
جا نەک قەدری زوڵفی ئای کاڵت نەزانان
ئای نە قەدری کاڵت نەزانان
تۆ کچە مەڕۆ جافی جافی ئەم خوارە
من هاتم بۆ لای تۆ گیان بە تاقە سوارە