ئەیووب عەلی

ئێژێ نە و لە کێم دیت

بە دەنگی: ئەیووب عەلی
شێوەزار: سۆرانی
171
ئێژم ماچێ ئێژێ نە
ئێژێ ئێژێ ئێژێ نە
ئێژم دڵم مەشکێنە
ئێژێ ئێژێ ئێژێ نە
ئێژم کوشتەی باڵاتم
من شەیدای یەک نیگاتم
لە هەر لایێک دەرکەوی
لەویێ لەسەر ڕێگاتم
ئێژێ ئێژێ ئێژێ نە

لە کێم دیت و لە کێم دیت
لە کن گوندی دووزتەپەی
شەوێ داڵغان لێ دەدەم
بگرم ڕوومەتی خەپەی
لە کێم دیت و لە کێم دیت
لە ئاقاری گاینجی
ڕەبی لە بەرت مرم
ئەتو لۆ ئەوەندە خنجی

لە کێم دیت و لە کێم دیت
لە نێزیک گردەسۆری
ئاگرت لە جەرگم بەردا
مل بە مەرجان و مۆری
دەرمانان لە خۆ مەدە
چاوجوان لەخۆڕا سۆری

دەک نەمینم نەمینم...
بۆت نەمایمە بە تەنێ
بەینی سینگ و مەمکۆران تووتنی ساوا دەگەنێ
مەمک سێوی لاسۆرێ دامنا لەسەر سەبەتێ
لە مووسرێم قوفر دابوو لێرانە بۆنی خۆش تێ
دەک نەمینم نەمینم...
بۆت نەمایمە بە تەنێ