کازم باشماخی

ئاخ بۆ دڵی خۆش

بە دەنگی: کازم باشماخی
شێوەزار: سۆرانی
199
ئاخ بۆ دڵی خۆش ئازاری نەبێ
خەمی بێمەیلی نازاری نەبێ
دڵەی نازارو لە چی ڕەنجاوە
گەرمەمەیلەکەی پارو نەماوە
هەتا مەیلت بوو بە مەیلت ژیام
ئێستە بێمەیلی خۆیشم دڵنیام
کێ عاشقی باڵای نەمامت بووە
وا دڵەکەی منت لەبیرەو چووە
نە تۆ خەیرو کرد نە خۆم خەیراتێ
بۆیە کەوتینە هەر یەک وڵاتێ
من لە هەردەوە تۆ لە شاخەوە

من بە هەردەوە تۆ بە شاخەوە
من بە ئێشەوە تۆش بە داخەوە
ئاخ بۆ دڵی خۆش ئازاری نەبێ
خەمی بێمەیلی نازداری نەبێ
فدای مەیلت بم یە مەیلت نییەن
فدای مەیلو بم یە مەیلو نییەن
ئەڵبەت بەدکاران مانعت بییەن
باڵات لە شێوەی عەسای دەروێشان
قوربان خوا گیان بم نەخشەی تۆی کێشان
کەمشەرتی مەکە و کەمشەرت باش نییە
کەمشەرت لەم دونیا سەرفەراز نییە
بڕۆ دێوانە بێ عەهد و بێ پۆ
تۆ بۆ ناکەسان ناکەسان بۆ تۆ
سوێندێکت بۆم خوارد بە مەرگی کاکم
بمێنم هین تۆم مردم هی خاکم
عەکسێکۆ بە پێم بۆ کاتی مەرگم
کە هەڵیان گرت و بۆ گۆڕیان بردم
لەو دونیا پرسن تۆ کەست کێیە
ئەڵێم بێکەسم ئەو عەکسەم پێیە
ئاخ بۆ دڵی خۆش ئازاری نەبێ
خەمی بێمەیلی نازاری نەبێ

بازت لە هەوار تۆڕت لە چەم بێ
دڵدار باشت بێ دڵەکەت بێخەم بێ
ئەو سەرتە بێرە بیخە سەر باڵم
گەر دەردی دڵە من پێ نازانم
قەزای ئێش سەروو کەوێ لە گیانم
ئاخ بۆ دڵی خۆش ئازاری نەبێ
خەمی بێمەیلی نازاری نەبێ
دڵەی نازارو لە چی ڕەنجاوە
گەرمەمەیلەکەی ئەوسات نەماوە
بۆچی من چیم کرد بۆ واو لێ کردم
لە خۆشی دونیا بێبەشت کردم
ئەوە بە من چی سەیری زەماوەن
توخوا بە من چی سەیری زەماوەن
یە دڵەکەی منە و درا لە پاوەن
توخوا بە من چی خۆشی خەڵکی شار
یاران بە من چی خۆشی خەڵکی شار
بە دەس دڵ خۆمەو بوووم گرفتار
هەرچی خۆم کێشام دڵ هێنایە ڕێم
ئایسەیش نازانم من مایل بە کێم
ئیسەیش نازانم من مایل بە کێم
ئاخ بۆ دڵی خۆش ئازاری نەبێ
خەمی بێمەیلی نازاری نەبێ