
ئەرێ ئاخ بۆ دڵی خۆش وەی وەی ئازاری نەبێ
ئەرێ ئاخ بۆ دڵی خۆش گیانە ئازاری نەبێ
ئەرێ خەمی بێمەیلی وەی وەی نازداری نەبێ
بانگت ئەکەم بانگت ئەکەم دڵدار گیان بانگت ئەکەم
ئەرێ لادە ماڵ خۆمان خۆم گوڵبارانت ئەکەم
کورە شەرتان بە قەڵەم وەی وەی زووخاو دڵ کەم
ئەرێ شەرتەن بە قەڵەم توخوا زووخاو دڵ کەم کەم
ئەرێ بە ئاو کۆزەکەت گیانە دڵم فێنکەو کەم
بانگت ئەکەم بانگت ئەکەم دڵدار گیان بانگت ئەکەم
ئەرێ تۆ بێ ماڵ خۆمان خۆم گوڵبارانت ئەکەم
ئەرێ دا بێ ماڵ خۆمان گیانە گوڵبارانت ئەکەم
توخوا بێرە ماڵەکەم گیانە تاوێ دانیشە
کورە با نەجاتم بێ ئازیز لەم گێرە و کێشە
ئەرێ با نەجاتم بێ توخوا لەم گێرە و کێشە
ئەرێ تا چراکەی ماڵتان توخوا بە منەو دیار بێ
ئەرێ شەرتە نەخەوم ئازیز عەهد و قەرار بێ
بانگت ئەکەم بانگت ئەکەم دڵدار گیان بانگت ئەکەم
توخوا لادە ماڵ خۆمان خۆم گوڵبارانت ئەکەم
تۆ لادە ماڵ خۆمان گیان گوڵبارانت ئەکەم
توخوا دەفتەر خاترات وەڵا هاوموونس ماڵە
بەخوا دەفتەر خاترات ئازیز هاوموونس ماڵە
من بە خاترەکانت بەخوا دڵم خۆشحاڵە
بەخوا بە خاترەکانت ئازیز دڵم خۆشحاڵە
ئازیز خاترەکانت بەخوا ئەکەفنە بیرم
بەخوا خاترەکانت ئازیز ئەکەونە بیرم
ئەمن دەسماڵ هەڵەگرم وەڵا تێرتێر ئەگیرم
بەخوا دەسماڵ هەڵەگرم ئازیز تێرتێر ئەگیرم
بەخوا ئەونە خەمم هەن دوورە وەک گەڵای داران
بەخوا ماشین نایکێشێ بێمەیل قەتارگەل شاران
بەخوا ماشین نایکێشێ ئازیز قەتارگەل شاران
بانگت ئەکەم بانگت ئەکەم دڵدار گیان بانگت ئەکەم
توخوا بێرە ماڵ خۆمان خۆم گوڵبارانت ئەکەم