
گوڵی لادێ دەم بە خەندە ئەی شاجوانی میهرەبانی
ڕوخساری تۆ ئەڵێی مانگە چونکی ئاڕایشت نازانی
گوڵی لادێ، گوڵی لادێ، گوڵی لادێ
ئاوێنەی تۆ کانی ڕوونە کاتێ پرچت دائەهێنی
بە خۆر چاوانت ڕەشتووە بە شەرمەوە چاو هەڵدێنی
گوڵی لادێ، گوڵی لادێ، گوڵی لادێ
تۆ هەر گوڵ و باخ ئەناسی دوور لە سیحری هەڵوەرێنی
لە جێی زێڕ و تەڵا و گەوهەر خەو بە لوتکە و شاخ ئەوێنی
گوڵی لادێ، گوڵی لادێ، گوڵی لادێ
جێژوانی تۆ بن دارێکە بەرانبەر بە کانی دێیە
ئەو بەهارەی تۆ چاوەڕێی تەنیا دیاری گوڵی پێیە
گوڵی لادێ، گوڵی لادێ، گوڵی لادێ
گوڵی لادێ دەم بە خەندە ئەی شاجوانی میهرەبانی
ڕوخساری تۆ ئەڵێی مانگە چونکی ئاڕایشت نازانی