مەرزیە فەریقی گولستان پەروەر

نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە

بە دەنگی: مەرزیە فەریقی و گولستان پەروەر
شێوەزار: سۆرانی
106
سەیران مانگی نیسانە گیانە چونکە وەعدەی گوڵانە
نازی گوڵ و گوڵخونچە هاوار چریکەی بولبولانە

ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە گیانە کێ منی کوشتووە ئەو دولبەرە
بە دەم جنێوم پێ ئەدا هاوار بە چاو پێم ئەڵێ وەرە

سێو پێگەیشت نەهاتی گیانە کە لیمۆ زەرد بوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی هاوار وادەی گیانکێشان وەرە

نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە گیانە لێت بێ جێژنە پیرۆزە
لە کوردستانی مەزن هاوار جێژنی گشت گەل و هۆزە
گۆرانیبێژی سێیەم: بەسەر شاهین