کەماڵ محەمەد

گەڕی ئازار

بە دەنگی: کەماڵ محەمەد
شێوەزار: سۆرانی
234
کام یاسا وتی عەشق هەورازە
باوەڕی غوربەت لای تۆ ڕێبازە
کام کەنار وتی شەپۆل تۆراوە
خۆ ئەگەر تۆراش بێ شوێنپێی هەر ماوە
ئێستاش ئالوودەی عەشقی جارانم
چاوانت هەورە و منیش بارانم

گەڕی ئازاری لاشەمی سووتان
بوومە ژیلەمۆ ئەویش ئاگردان
مۆسیقا یادی گەروومی هەژان
ئێستاش ئالوودەی عەشقی جارانم
چاوانت هەورە منیش بارانم

زوو لە یادت چوو ڕۆژانی جێژوان
بۆیە میحنەتیش هاتووەتە زبان
زوو لە یادت چوو ڕۆژانی جێژوان
بۆیە میحنەتیش هاتووەتە گریان
زوو لە یادت چوو وەرزی پێکەنین
یا گۆرانییەکەی بەهاری ئەوین
ئێستاش ئالوودەی عەشقی جارانم
چاوانت هەورە منیش بارانم