غەریب خدریار

شەریفە باوکەڕۆ ٢

بە دەنگی: غەریب خدریار
شێوەزار: سۆرانی
55
جا کچ ئەم زەمانە شەریفە باوکەڕۆ هەی چەنێ ڕوودارن
کچ ئەم زەمانە شەریفە باوکەڕۆ چەنێ ڕوودارن
هەر لە حەو ساڵان شەریفە باوکەڕۆ بۆ شوو خومارن
هەی داد هەی بێداد شەریفە گیان و گیان من کەسم نییە
مەمکەکەت لیمۆ شەریف باوکەڕۆ ڕۆ ڕۆ ڕۆ پڕ دەسم نییە

جە هەی داد هەی بێداد شەریفە باوکەڕۆ لەم بێدادیمە
بێدادیم لە دەس ڕەسووڵ نادری کچە تەنهاییمە
هەی داد هەی بێداد شەریفە باوکەڕۆ ڕۆ ڕۆ ڕۆ من کەسم نییە
مەمکەکەت لیمۆ شەریف باوکەڕۆ ڕۆ ڕۆ ڕۆ پڕ دەسم نییە
مەمکەکەت لیمۆ پڕ دەسم نییە

خەڵکی ماڵی ئەڕمێ شەریفە باوکەڕۆ من بەرهەیوانم
خەڵک دەسی ئەشکێ شەریفە باوکەڕۆ من دەس و ڕانم
هەی داد هەی بێداد شەریفە گیان و گیان من کەسم نییە
مەمکەکەت لیمۆ شەریف باوکەڕۆ ڕۆ ڕۆ ڕۆ پڕ دەسم نییە
مەمکەکەت لیمۆ شەریف باوکەڕۆ پڕ دەسم نییە