فەیرووز سابور

ئامینێ نازەنینێ

بە دەنگی: فەیرووز سابور
شێوەزار: سۆرانی
180
یارە چراکەی ماڵتان ئەی هاوار بۆچی کوژراوە
ئەرێ بۆچی دەرکەی ماڵ گیانەکەم بە ڕووم بەسراوە
ئامینێ نازەنینێ قەدباریکەی چاونەقشینێ
بە چی منی کوشتووە بە قاقا و پێکەنینێ
بە چی منی کوشتووە با گولە کوێر و بێ نەیبینێ

ئەرێ ڕەشەڕێحانە ئەی هاوار خۆمی پێ ڕەش کەم
ئەرێ لە دوای باڵای تۆ نازەنین دڵ بە کێ خۆش کەم
ئەرێ لە دوای باڵای تۆ ئەی هاوار دڵ بە کێ خۆش کەم
ئامینێ نازەنینێ قەدباریکەی چاونەقشینێ
بە چی منی کوشتووە بە قاقا و پێکەنینێ
بە چی منی کوشتووە با گولە کوێر و بێ نەیبینێ

ئەرێ لە گوڵەکەی بەهار ئەی هاوار ناکەم بە بۆوە
گیانە تا گوڵم بۆ دێ نازەنین لە لای تۆوە
ئەرێ تا گوڵم بۆ دێ ئەی هاوار لە لای تۆوە
ئامینێ نازەنینێ قەدباریکەی چاونەقشینێ
بە چی منی کوشتووە بە قاقا و پێکەنینێ
بە چی منی کوشتووە با گولە کوێر و بێ نەیبینێ