
بە بەرزایی ئاسمان من تۆم خۆشەوێ
بە قووڵایی دەریاکان من تۆم خۆشەوێ
بە پانتایی جیهان من تۆم خۆشەوێ
بە خاکم قەسەم دەخۆم من تۆم خۆشەوێ
بە هەور و باران قەسەم من تۆم خۆشەوێ
بە بەفر و چیا قەسەم من تۆم خۆشەوێ
لە دووری لە دووری ئازار ئەچێژم
بە بێ تۆ چاوەڕێی مەرگم
با عاشقان بزانن چیرۆکی ئێمە
هەموو داستانی ئەوین ناگات بە ئێمە
بۆت دەسووتێم دەتوێمەوە من هەر تۆم ئەوێ
ڕۆحم بە فیدات من هەر تۆم ئەوێ