بێکەس ماوم شادی دڵم بە کێ خۆش کەم
ڕوو لە کوێ کەم باسەکانم بدەرکێنم
ئارام نەما، دڵم پچڕا، بەرگە ناگرێ
خەیاڵی ئەم ژینە نوێیە بۆ کوێ بەرم
غەریب ماوم، ژینی تەنیا چۆن ڕۆشن کەم
داستانی دڵداری خۆشم چۆن تەواو کەم
ئارام نەما، دڵم پچڕا، بەرگە ناگرێ
خەیاڵی ئەم ژینە نوێیە بۆ کوێ بەرم
بۆ پێم ناڵێی خولیای سەرم چۆن ڕۆشن کەم
لە ژێر باڵی خەم ڕاماندا چۆن ڕزگار کەم
ئارام نەما، دڵم پچڕا، بەرگە ناگرێ
خەیاڵی ئەم ژینە نوێیە بۆ کوێ بەرم