سێوە

مەقامی گوڵێ

بە دەنگی: سێوە
شێوەزار: سۆرانی
49
ئەرێ گوڵێ
گوڵە جوانێ سینگ سپییێ مەمک فنجانێ
داک حودوودێ باب شاسەیوانێ

ئەرێ خواکەی گوڵێ ئەگەر جەلادان لە من دەگرن چوارگۆشەی مەیدانێ
چەرخەکی شامیسرییان دەردەینن لە کالانێ
تو عەشقی خودای بە وی ڕۆژی جومعەیەی شەمووی بەسەردا دێ
ئەوان گرتیان بەردە لە بەندیخانێ

ئەرێ گوڵێ
ئامان گوڵ لە خەوێ هەڵدەستی شەنگ و شۆڕێ بەژنبرنجێ پشتی دەبەستی

ئەرێ برادەرینە
ئەگەر هەنیێ گوڵە جوانێ لە بۆ من بمێنی بە وی مانگی لە چواردەی
کەوەتانی لە مابێنی هەور و ساماڵی جۆخین دەبەستی
داد گوڵێ لە باخانم نەماوی خۆشی لە ساڵانم دەس لە من بەردان

ئەرێ گوڵێ
ئامان گوڵە ڕەندی مل بە عەباسی سەر بە *؟ کەونی ناوقۆڕ بە بازی بەندی

ئەرێ برادەرینە
هەرکەسانەکی قسەکی لە مابێنی من و گوڵە جوانێ بکاتن
یاڕەبی حاڵی بە حاڵی کوڕی پاشای یەمەنێ بی
کەوەتانی بە قسەی بەکرەی میرگەوەڕی کەوتیتەوە حەبس و لەگەر وەرامە بەندی
داد گوڵێ لە باخانم نەماوی خۆشی لە ساڵان دەس لە من بەردان

ئەرێ گوڵێ
ئامان گوڵ ئەسمەرێ کەزیزەرێ چاوسەقەرێ
خواکەی سەرت بێنە دەرێ لە تاقانە پەنجەران
لە شانشینان لە چوارکناران بە کەسرت تر دیم جگەرێ

ئەرێ برادەرینە
ئەوە من هەرچەندی حەکیم و لوقمانم هاتبوونە سەرێ
ئەگەر حەکیم و لوقمان دەرێن برینداری گوڵێیە و پێی نابەین زەفەرێ
داد گوڵێ لە باخانم نەماوی خۆشی لە ساڵان دەس لە من بەردان