فواد یارە

ڕێبوار و ڕێبوار

بە دەنگی: فواد یارە
شێوەزار: سۆرانی
28
هەی بە ڕێبوار ڕێبوار ئازیزم بە ڕێبوارت بم
هەی بە ڕێبوار ڕێبوار جوانێ گیان بە ڕێبوارت بم
لە مووچەی بەر دێ جوانێ گیان نیوەکارت بم
تۆ زێڕی خالیس شل و مل من عەیارت بم
هەی بە ڕێبوار ڕێبوار باوانم ڕێبواری ناکەم
لە مووچەی بەر دێ ئەی هاوار دڵداری ناکەم

ئەگەر نەبوایە ئەزیزم بە بۆنەی خاڵت
ئەگەر نەبوایە جوانێ گیان بە بۆنەی خاڵت
ئەمن چیم دەکرد ئەزیزم لە دەوری ماڵت
ئەمن چیم دەکرد باوانم لە دەوری ماڵت
هەی بە ڕێبوار ڕێبوار باوانم ڕێبواری ناکەم
لە مووچەی بەر دێ ئەی هاوار دڵداری ناکەم
لە مووچەی بەر دێ جوانێ گیان دڵداری ناکەم

شەرت بێ گوڵی کەس ئەزیزم نەکەم بە بۆوە
شەرت بێ گوڵی کەس جوانێ گیان نەکەم بە بۆوە
تا گوڵم بۆ دێ نازەنین لە خزمەت تۆوە
تا گوڵم بۆ دێ جوانێ گیان لە خزمەت تۆوە
هەی بە ڕێبوار ڕێبوار باوانم ڕێبواری ناکەم
لە مووچەی بەر دێ نازەنین دڵداری ناکەم
لە مووچەی بەر دێ شۆڕەژن دڵداری ناکەم

هەناسێک لە من باوانم یەکێک لە شەماڵ
کێ تۆی لە من کرد ئەی هاوار بە کۆی زووخاڵ
کێ تۆی لە من کرد باوانم بێ بە کۆی زووخاڵ
هەی بە ڕێبوار ڕێبوار باوانم ڕێبواری ناکەم
لە مووچەی بەر دێ ئەی هاوار دڵداری ناکەم
لە مووچەی بەر دێ جوانێ گیان دڵداری ناکەم