

ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
پێی بڵێن با بێ بەو لەنجە و لارە
سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
چ خودابەردارە غەرقم کەی لە غەم
ئەر وەی زارالێ هەی دیدەم زارا
مەیلم بدەیە یان زۆر و یان کەم
ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
هەر من و پەروانە و ئەتۆش بۆ من شەم
ئەر وەی زارا گیان هەی دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە
ئەر وەی زارا گیان هەی دیدەم زارا
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە
ماچ قەرزدار ئەرێ هەموو ئێوارە
ماسی لە دەریا دوڕ لە خەزێنە
ئەر وەی زارا گیان گیان دیدەم زارا
عاشقی ئەو ژنە بووم کەمەرشکێنە
ئەر وەی زارالێ هەی وەی دیدەم زارا
با بڕوات یاری من بەو لەنجە و لارە
سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن بە دینم لە گولەی خەسارە
ئەر وەی زارالێ گیان گیان دیدەم زارا
بە لای کێ بچم دەس وە زامەوە
ئەی وەی زارا دیدەم زارا
کێ دەرمانم کات شەو بە لامەوە
زارا زارا زارا گیان ئەر وەی زارا
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە
بە لەنجە و لارە هەموو ئێوارە
شاهیدیم بۆ بدەن ماچ قەرزدارە
ئەی وەی زارا گیان گیان گیان گیان دیدەم زارا